userinfo close

  ,

شعر کردی


songclub

تاسیس: 18 فروردین 1385  پروفایل کلوب
مدیر کلوب: کیارش شریعتی - معاونان
 

لیست بحث ها

  عناوین بحث ها ارسال کننده پاسخها بازدید بروز رسانی اولویت
41
668
91/3/5 (14:32)
24
187
91/2/23 (11:17)
9
313
91/1/22 (16:34)
46
950
91/1/1 (15:17)
6
77
90/12/23 (00:17)
4
155
90/12/7 (14:09)
0
3
90/11/27 (11:39)
3
80
90/10/16 (15:28)
0
6
90/9/5 (09:25)
8
258
90/7/11 (21:47)
1
107
90/7/11 (21:39)
6
229
90/7/11 (21:38)
2
222
90/7/11 (19:45)
3
128
90/7/11 (18:41)
1
172
90/7/5 (21:33)
1
36
90/7/4 (14:00)
4
231
90/5/18 (00:34)
2
40
90/4/27 (09:24)
3
314
90/4/27 (09:22)
0
103
89/3/31 (12:58)

عنوان بحث

پریسا کرد , parisa212
پریسا کرد - 23:25 1390/08/25

سلاو

هرچی شعری کووردی ده زانی بینوسه...
  • ارسال پاسخ

پاسخ ها

ترتیب پاسخ ها : از اولین پاسخ
اسراء بهرامی , asra2012
اسراء بهرامی - 00:17 1390/12/23
6

ئـه‌ی جـوانـه‌ کچی چـه‌شنی گـوڵی سووری كوردستان!
لـــه‌و ڕۆژه‌وه‌ تـــــۆم دیـــتـــووه‌ شـــێــــواوه‌ ژیـــــانـــــم

ڕۆیـشـتـی لــه ‌گـــه‌ڵ بـــۆنـی بــه‌یـــانـــانـی هــه‌ڵاڵان
مـن مــاوم و تــه‌نــیــایـی و فـــرمـێـســـکـی شـــه‌وانـــم

ئـه‌ی هاوبه‌شی ڕۆژانی پـڕ ئـاواتی لــه‌ ده‌س چــووم!
سه‌د خۆزگه‌ به‌ ئه‌و ساڵه‌ که‌ دڵ گه‌رمی ئه‌وین بوو

ئـه‌مڕۆکه‌ ئه‌گه‌ر چه‌شنی خه‌زه‌ڵ زه‌ردم و که‌وتـووم
ئه‌وده‌م خه‌مێکی نه‌مبوو به‌ مه‌رگت خه‌می ژین بوو

ئــه‌ی بـــووکـی دڵــم! پــڕ بــه‌ دڵــم تـــۆ ده‌پــه‌رســتــم
لـه‌و ڕۆژه‌وه‌ جـێـت هـێـشـتــووم عــه‌زادارم و مـــاتـــم

هـه‌رچـه‌نــده‌ ده‌زانــم کــه‌ ئـیــدی نــایــه‌وه‌ ده‌ســتــم
تــا ڕۆژێ بــه‌شـم ده‌بــڕێ لــه‌ دنــیــا بـــه‌ تــه‌مــاتــم

ئـه‌ی سـوێـسـنی بـۆن خۆشی لـه‌ ئـاسۆگی هـه‌واران!
کــــاری مــنـی ئــــاواره‌ لـــــه‌ دووریــی تــــۆ کــــــراوه‌

جــارێ بـکــه‌ یــادی مـنی دوورکــه‌وتــوو لــه‌ شــاران
تـــا ڕایـــه‌ڵ و پــــۆی نـــیـــوه‌ ژیـــانـــم نــــه‌پــســــاوه‌

ئـه‌ی تــاقــه‌ ستـێـره‌ی شــه‌وی بـێ نــووری ژیـــانــم!
هه‌وری ڕه‌شی به‌ختم به‌ خـودا تۆشی لـه‌ من کـــرد

هــاواره‌ لـــه‌ من دیــلـی ڕکــــه‌ی بـــه‌نــدی گــــرانـــم
تــــۆ ڕۆیــی و مـن مـــردم و ئــــاواتـــی دڵــــم مـــــرد
اسراء بهرامی , asra2012
اسراء بهرامی - 00:14 1390/12/23
5

 

مانه وه

ئه م خۆشه ویسته دڵڕه قه عیشق په روه ره ی

نه ده توانم وه كو كیژێك بیخه مه  پاشته ركی ئه سپ و

له ژێر سایه ی زێڕه وشانی تریفه ی مانگه شه وێكدا

هه ڵیگرم

نه ده شتوانم هه رگیز دڵی لێ به رده م و

خۆم گیرۆده ی كۆلكه زێڕینه شوێنێكی دیكه بكه م

ناوی خاكه

ئه م ده ریایه ی

نه ده توانم له جامی چاوكانمدا را یگوێزم

نه ده  شتوانم له دووری ئه و

له ئوقیانووسی هیچ شوێنێكی دیكه دا قومه ئاوێك

بخۆمه وه

ناوی :خه ڵكه

مارف ئا‌غایی

خه بات کورد , chirotaha
خه بات کورد - 09:59 1390/10/16
4

م کرماشانی تو کوردبانه

له یه ک دوورین و دووری ده ردمانه

م له بان په ذاو تو له ئاربابا

ئاگری واکه یم ئه را یه ک شه وانه

شاعیر : ئه سه دی چراخی

پریسا کرد , parisa212
پریسا کرد - 23:28 1390/08/25
3

زۆر ده‌ترسم له‌و ڕۆژانه‌ی
خۆشه‌ویستی زینده‌چاڵ كه‌ی
هیوای عیشقی پڕ له‌سۆزمان
هه‌مووی پڕ خه‌ون و خه‌یاڵ كه‌ی

زۆر ده‌ترسم ئه‌مجاره‌یان
دوابڕیارت وازهێنان بێ
ترپه‌ به‌ترپه‌ی دڵم ئاخ و
له‌چاویشمدا گریان بێ

به‌ڵام هه‌روا ئاسان نیه‌
خۆشه‌ویستی له‌بیر بكه‌ین
ژیانی داتبڕان سه‌خته‌
بۆ دڵیشمان ئه‌سیر بكه‌ین

ڕاسته‌ ئازیز چاره‌نووسی
كه‌لتوری ژینگه‌مان وایه‌
ئه‌وه‌ی به‌دڵ عاشق بوووبێ
له‌تاریكی چاره‌دایه‌

هۆنراوه‌ی:ئــــاوات زه‌لانی

  • نقل قول
  • ارسال پاسخ
پریسا کرد , parisa212
پریسا کرد - 23:27 1390/08/25
2
كه‌ شه‌و دادێت خه‌یاڵی تۆ
ده‌مگرێته‌ باوه‌شی خۆی
ئه‌مبا به‌ره‌و تریفه‌ی مانگ
وا ده‌زانم به‌ڕاستی تۆی

هێنده‌ به‌خه‌یاڵت ئه‌ژیم
چاوم هه‌میشه‌ له‌ڕێته‌
بۆیه‌ به‌هه‌ركوێدا بڕۆی
گوێم له‌ده‌نگی ترپه‌ی پێته‌

هه‌مووساتێك له‌دیه‌م دای
ووێنه‌ت له‌دڵما جێماوه‌
ڕێگه‌م بده‌ نیگای جوانت
بۆتی بكه‌م به‌هۆنراوه‌

هه‌موو شه‌وێ ڕازی شیعرم
میهره‌بانیت ئه‌دركێنن
نایه‌نه‌وێ‌ له‌تۆ زیاتر
پێ نووسه‌كه‌م به‌كار بێنن..
  • نقل قول
  • ارسال پاسخ
پریسا کرد , parisa212
پریسا کرد - 23:26 1390/08/25
1
هەناسەکەم 
پێش ئەوەى
متمانە بە داستانى
ئەشقم بکەى
کوزرانم بە تاکە رێگە
فەرمان مە دە
زۆر شێوازى
خۆشەویستى
ئەگرمە بەر 
هەموو دەرگایەکى
ئومیدم
لە سەرپێوە مەدە
بەڵێ ئەزانم
تیرى دڵدارى
تائیستا نەى بڕی وى
بە بیابانى دڵى
بێ ئاوى وشکتا دیارە
دڵنیام
لەباوەشى هیچ بەیانێکا نەخە مڵیوى 
هەر سەرەتایە
ڕوخسارت
بێزارى پێوە دیارە
..ئاخر دیدارێ
بەوینە کەى ڕوایە؟
تاگیانەکەم
، بەڵێنى راستیم پێ نەدەى
خۆئەزانى هە
رخۆمم تە نیا
بەتەنیام 
گەرلام نەبى چۆن
بۆ سبەى
ئاخر ئیلهامم پێ ئەدەى؟
  • نقل قول
  • ارسال پاسخ
کلوب دات کام
کلیه محتوای این سایت توسط کاربران درج شده است و کلوب دات کام هیچ مسئولیتی نسبت به آن ها ندارد.