userinfo close

  ,

سنندج


sanandaj_

تاسیس: 22 دی 1383  پروفایل کلوب
مدیر کلوب: عظیم محمدی - معاونان
 

لیست بحث ها

  عناوین بحث ها ارسال کننده پاسخها بازدید بروز رسانی اولویت
513
4386
91/2/12 (00:10)
248
3495
91/1/27 (23:46)
97
699
91/1/14 (12:48)
145
1478
91/1/14 (12:47)
115
2264
91/1/14 (11:34)
182
2784
90/12/23 (03:21)
63
1762
90/10/24 (22:38)
2
7
91/3/10 (20:03)
3
6
91/3/10 (20:02)
13
136
91/3/7 (15:31)
3
10
91/3/7 (15:25)
123
1057
91/3/7 (12:23)
19
15
91/3/7 (07:45)
14
45
91/3/4 (18:05)
3
44
91/3/4 (17:23)
8
37
91/3/2 (19:55)
4
31
91/2/25 (19:21)
837
6482
91/2/21 (22:23)
3
27
91/2/21 (19:02)
17
48
91/2/15 (21:49)

عنوان بحث

هاوری اردلان , aso7
هاوری اردلان - 23:10 1387/11/13

شیعره کانتان بنووسن

تکایه هه موو ئه وانه ی یان بو خویان شیعر یان هه یه یکی له کورته شیعره کانی خویان بنوسن؟ فارسی یا کوردی فه رقی نا کا .

ئه مه ده بیته هوی ئه وه  که باشتر له بیری  یه کتر و  شیوازی نوسینی یکتر تی بگه ین.

من له سوچی مال و مانگیش وا له تاقی ئاسمان

                                                 ئه و له به ر ئه ستیره و من هه ل ده که م چه ل چه ل شه مان

من له به ر خونچه ده مان و  ئه و له به ر  بیری نه مان

                                                              هه ل ده کیشین ئاهی ساردوو خه م ده که ین شه و چه له مان

  • ارسال پاسخ

پاسخ ها

ترتیب پاسخ ها : از اولین پاسخ
کیژی کوردستان , kezhikordostan
کیژی کوردستان - 21:49 1391/02/15
17

دلیکیان شکاند

شعریک قیژاندی

چه ند وشه ی بالدار

خویان کرد به ناو دلوپی خوینا

دلوپه خوینیش دای له شه قه ی بال

قامیشه لانی کرد ه هیلانه

شوانیکی دلدار

قامیشی بری

ئیتر له و ساوه

چه ند وشه ی بالدار

وه ک کورته شیعریک

بون به ئاوازی نیو گه رووی شمشال

کیژی کوردستان , kezhikordostan
کیژی کوردستان - 21:48 1391/02/15
16

بریا من وه کو په پوله بایام

ده م له ناو ده می گولیکی سووردا

سه رمه ست له شیله ی ئه وین ده مردم

کیژوله یه کی شوخ و نازه نین

له نیو ده فته ری بیره وه ریدا

وشکی ده کردم

کیژی کوردستان , kezhikordostan
کیژی کوردستان - 21:48 1391/02/15
15

قه ت نه ده ی ئا زاری گیانی مه ست و بیدارانی شـــه و

خوت نه خه یته به ر شه پولی ئه شکی بی پا یانی شــه و

ئه ی کچی خوا وه ندی جوانی ، ئه ی چرای دیوانی شه و

خـــــوت بپــاریزه له ئاهـــــی دل برینـــدارانی شـــه و

نـه ک خــوا ناکـرده گیــرابـی دوعا و نالانــی شــــه و

ویلم و تاریکه ده ورم فه رشی ریگه م مه ینه ته

بی که سم ته نها ئه نالم مه رگی خومم عه زره ته

سازی ئا هه نگی شه وانم سوزی جه رگی له ت له ته

یاوه رو یاری ئه نیسم ئاه و ئه شکی حه سره ته

ئافه ره م ئه ی باره که للا دیده یی گریانی شه و

وا نه زانـی ده ستی خه م یادت له دلما ده ر ئه کا

ئه شــکی خوینینم ده لیله بو که سی باوه ر نه کا

گیانه که م به و تیشکی چاوه ی شه ر له گه ل ئه خته ر ئه کا

دل ئه بیته قه تره یه ک خوین و له دیده م سه ر ئه کا

هه ر که رابووری به دلما سوحبه تی جارانی شه و

هه ولی زورم دا له داوی زولفی ئه و بی مروه ته

ده رچم و دوایی بمینم به م عه زاب و مه ینه ته

یار وتی : بی سووده هه ولت تا کوو ماوی جیگه ته

تازه له م پیچ و خه می زولفه نه جاتت زه حمه ته

لای سه خی ته بعه ن مه حاله روخسه تی میوانی شه و

م م , saint51
م م - 12:32 1391/01/14
14
 خ  –  بــه‌ وێنـــه‌ی :  خــه‌بــات

 خوێــندن و خوێـــن و خـــه‌ڵـات


کاف–وێنه‌ی : کوردستـــان

کورد  و  کۆمه‌ڵ و کوێستان‌

*ی – وه‌کو :یــه‌کـیـه‌تی*

*یه‌کــگـرتن و یــارمه‌تـی*


*ئــا – و ێــنـه‌ی ئـــــازادی*

*ئــاڵـای ئـاوات و شــــادی* 

  • نقل قول
  • ارسال پاسخ
سیامک رحیمی , siadarband
سیامک رحیمی - 19:38 1391/01/12
13

سه ر بازی ون


که وه فدی ده چیته شوینی
بو سه ر گوری سه ربازی ون
تاجه گولینه یه ک دینی
ئه گه ر سبه ی
وه فدی بیته ولاتی من
لیم پرسی:
کوانی گوری سه ربازی ون؟
ده لیم:
گه وره م
له که ناری هه ر جوگه یی
له سه ر سه کوی هه ر مزگه وتی
له به ر ده رگای هه ر مالی
هه ر کلیسه یی
هه ر ئه شکه وتی
له سه ر گابه ردی هه ر شاخی
له سه ر دره ختی هه ر باخی
له م ولاته
له سه ر هه ر بسته زه له ژیر هه ر گه زه ئاسمانی
مه ترسه، و که میک سه ر داخه و
تاجه گولینه که ت دانی!!!!!!!!!!!!
سیامک رحیمی , siadarband
سیامک رحیمی - 19:37 1391/01/12
12
وه‌ک هه‌وری پڕله ‌بارانی
چله‌ی زستان.
وه‌ک چۆڕاوگه‌ی چیایه‌کی


هه‌میشه به‌فر هه‌ڵگرتوو.
وه‌ک شه‌لاله‌که‌ی عه‌لی به‌گ.
چاوه‌کانم
په‌یتا
په‌یتا
فرمێسک بۆ تۆ !
هه‌ڵ ده‌ڕێژن...
وه‌ک باوکیکی جگه‌ر بڕاو.
وه‌ک دایکێکی
کۆرپه‌ له‌لێ بزرکراو.
وه‌ک ئه‌وانه‌ی
چه‌ند کۆرپه‌یه‌کی شیرینیان
به ده‌ستی خۆ
له غۆڕستانی سینه‌دا
ناشت بێ..!
خه‌م و خه‌یاڵ
ئێش و ئازار
ڕۆژی چه‌ند جار
جه‌سته‌ی جوان و
پڕ له حه‌زی
ئاواته‌کانم ده‌نێژن
دڵه‌ی له‌ت له‌ت و
خوێناویم.
هه‌مووئه‌ندامانی
له‌شم
ده‌ردی دووری تۆ
ده‌چێژن...!
  • نقل قول
  • ارسال پاسخ
سیامک رحیمی , siadarband
سیامک رحیمی - 19:36 1391/01/12
11
له‌سه‌رسینی فه‌رهنگۆکدا
وشه‌م وه‌کو برنج بژارد

دام له‌ بێژنگی خه‌یاڵم

له‌ نێو سافی هه‌ست و سۆزدا

شوردمه‌وه‌و

له‌ نێو تیانه‌ی شیعرێ خاوێن

به‌زی چاوم توانده‌وه‌و

دوو ئه‌وه‌نده‌ی وشه‌ی پاراو

ئاوی ئه‌سرینم تێ رژاند

له‌ سه‌ر کوانووی گه‌رمی ئه‌وین

هاته‌ کوڵین

له‌گه‌ڵ گۆشتاوی باوه‌ڕو

جه‌رگی برژاو

له‌نێو قاپی چوارچێوه‌ی کێش

له‌ سه‌ر سفره‌ی ئاوه‌ڵای دڵ

دام به‌ دایکی سه‌لاحه‌دین

دایکی شه‌هیدو نه‌به‌زان

دایکی هه‌مووان

پێشکه‌شم کرد به‌

کوردوستان
  • نقل قول
  • ارسال پاسخ
کیژی کوردستان , kezhikordostan
کیژی کوردستان - 14:22 1390/11/9
10

به‌هه‌ناسه‌م به‌ ساقه‌ت بێ

سه‌یره‌ ئه‌م شاره‌ له‌وه‌ته‌ی ده‌ژیم
من له‌ باوه‌شیا هه‌ر ده‌م ژیاوم
که‌چی گه‌ڕ ڕۆژێ تۆ تێیدا نه‌بی
وه‌کو دۆزه ‌خێک دێته پێش چاوم
خۆ من وام زانی جوانی ڕوخسارت
به‌ته‌نها له‌ نێو دڵما ئه‌سیره‌
تازه‌ زانیومه‌ که‌وا نێو شاریش
به‌ڕه‌نگ و سیمای تۆۆه‌ دڵگیره‌
وه‌کو فریشته‌ هه‌تاکو ئێستا
که‌س سه‌ر له‌ عه‌سقی پاکت ده‌رناکا
هێنده‌ پیرۆزی نه‌ک به‌ته‌نها من
شاریش به‌بێ تۆ ڕۆژێک هه‌ڵ ناکا
کچێ ئه‌م شاره‌ شه‌قام به‌شه‌قام
هه‌ر هه‌مووی تێکڕا جهوری تۆ بێ
ڕێشم لێ مه‌گره‌ ئه‌گه‌ر پێت بڵێم
هه‌ناسه‌م سه‌د جار به‌ساقه‌ی تۆبێ
  • نقل قول
  • ارسال پاسخ
کیژی کوردستان , kezhikordostan
کیژی کوردستان - 14:21 1390/11/9
9

یه‌که‌م به‌فر

به‌سه‌ر ئه‌م دارستانه‌ ڕه‌شپۆشانه‌دا،

به‌ ده‌س باوه‌ ئه‌گه‌ڕێ ،

چه‌مه‌ر چۆپی دووکه‌ڵ.

بوونی خۆی ئه‌خاته‌ به‌ر پرسیاره‌وه‌،

له‌ خۆی شه‌رم ئه‌کا،

ئاگر

بۆنی دووکه‌ڵی دار به‌ڕوی  سوتاوی

رۆژهه‌ڵاتی لێوه‌ دێ و

بۆ ئاراراتی باس ئه‌کا،

یه‌که‌م به‌فری ئه‌مساڵ
  • نقل قول
  • ارسال پاسخ
کیژی کوردستان , kezhikordostan
کیژی کوردستان - 14:21 1390/11/9
8

 

نازانی چه ن بیتاقه تم

                 ئه ی ئاخرین په نجه ره ی ئه م شاره دیله.

توم لی داخه ن

              کویرانه ییم ده س پی ئه کا

                                              سامی تاریکی ئه م کوژی.

له سه رده می قات وقری

                      گلوپه کانا

                               په نجه ره ته نیا ئومیدی

                                             دیواره کان

کیژی کوردستان , kezhikordostan
کیژی کوردستان - 14:20 1390/11/9
7

ئه لین هه مو شتیک سنووری هه یه
سنووری خوشه ویستی من و تو کوا ؟
داگیرت کرد ئه و به شه ی دلم که دامنا بو
بو خوشه ویستی خوا 

کیژی کوردستان , kezhikordostan
کیژی کوردستان - 14:20 1390/11/9
6

شه‌هیدم که،‌ با تێکه‌ڵی ده‌مارت بم

 

له‌ مژی نیگایێکته‌وه‌

دوکه‌ڵ ئاسا

لوول لوول له‌ ئاسمانی چاوه‌کانت خزیم

تروسکه‌یه‌ک ئه‌هوورایی و

لێڵ لێڵ

به‌ له‌پی خه‌یاڵی بزه‌ته‌وه‌

کۆتری جه‌سته‌مت خنکان

ئه‌تۆ مه‌ستا؛

نه‌ت ئه‌زانی

له‌ هه‌ناری لێوته‌وه‌

گوڵه‌باخی ماچم سوور ئه‌بێ و

بێڵوو بێڵوو

به‌ وشه‌ی ترێی سنگته‌وه‌

مه‌ست ئه‌بم؟!

ئه‌تۆ گێژه‌؛

نه‌ت ئه‌زانی

تیری نیگات نامگلێنێ و

فێری فڕینی شاخ ئه‌بم؟!

نه‌شت زانی

من له‌ تۆ دام و

کوشتنم

خوێنی گه‌رمم

له‌ ناو ده‌مارت ئه‌چزێنێ و

تۆش ناچاره‌ن خۆشمت ئه‌وێ!

کیژی کوردستان , kezhikordostan
کیژی کوردستان - 14:19 1390/11/9
5

ته‌ڕی ماچ، پڕی مه‌سیح

 

حه‌زم لێیه‌ بولبول ئاسا

به‌ سه‌وزایی ماچت دا

ده‌نگم خه‌ست بێ

گوڵێکی به‌ژنت داگیرسێنه‌

دوو ده‌ندوک زیاتر

له‌ حه‌شاری باخه‌ڵتا

جریوه‌م مه‌ست و

په‌نجه‌م بولبول

 

ئه‌هریمه‌نێک به‌ مندا تێپه‌ڕ ئه‌بێت و

ده‌نگم حه‌رامه‌

نووزه‌ی خوام تیا ئه‌پچڕێ

به‌ هیچه‌وه‌

مه‌سیحم دووباره‌یه‌تی

به‌ژنی هه‌نارم دیسان؛

سووری سێوی بزه‌ت سه‌رله‌نوێ!

 

ئه‌هریمه‌ن تاڵێکه‌ و

خوداش پچر پچڕ

کیژی کوردستان , kezhikordostan
کیژی کوردستان - 14:19 1390/11/9
4

شه‌وانی  من

شێعری  جه‌ سته‌ی  مانگه‌؛

شێعراوی  ورده‌  ماسی  نیگاتم  تیا  ئه‌ چۆڕێ

-       زۆر نیه‌ که‌ به‌ ژنی  منت  تیا نوقمه‌ -

شه‌ پۆلم  له‌ سه‌ ر تاپاته‌ وه‌

مه‌ ستی  ماچه‌ و

مه‌ مکت  به ‌له‌ می  دێڕێک بێ ئوقره‌ییم

له‌ قاو ئه‌دا

شینم که‌

شین تر

تا غه‌زه‌لێ ئاسمانی بوون

چاوه‌کانتم تیا بنێژه‌

ساو که‌ دێڕم

شین که‌ نیگام

با باڵنده‌ییم له‌ دایک بێ

با من هه‌موو عه‌شق

تێکڕا ئاسمان

با من تۆ ....

تۆ

تۆش

من بم!

کیژی کوردستان , kezhikordostan
کیژی کوردستان - 14:19 1390/11/9
3

هه ناسه ى كۆتایم

                                                                                                                                               

كه منت پێ ‌گه یاند به جێم هێشتى
بیرم له وه نه كردووه كه ئازار ده كێشى
رێت پێ نه گه رتم و پێم بلێ
كۆچت ‌گه رانه وه ى له دوا دێ
ساتێك ده رچووم له شقلاوه
بیرم نه كردووه له گه رانه وه
زۆر به ئاسانى له بیرم كردى
نه م زانى تۆ له بیرم ناكه ى
سال به سال دوور ده كه وتمه وه
تۆش زیاتر نزیك ده بوویته وه
ته مه نیكم برى سه لام لێت نه كرد
تۆش به پێچه وانه ى من سه لامت ده نارد
ساتێك هات ئیتر ووتم ته واو بوو ژیانم
به لام بیرم نه كرد بوو له گه رانه وه م
كه مردم جێ نه بوو بم ناشنه وه
ته ماشام كرد شقلاوه هات منى هه لگرته وه
شكامه وه به خۆم نه مزانى چى پێ بلێم
چۆن داواى لێ بووردنى لێ بكه م و بلێم
شقلاوه ووتى تۆم له بیر نه كردبوو
پارچه زه ویه كم بۆت ئاماده كردبوو
ووتى گه ر له ژیانه و بیرنا كاته وه
رۆژێك دێت هه لى ئه گرن وه ده ى گیرنه وه
ئه و كاته منیش نا توانم هیچى بۆ بكه م
ته نها له گۆرستانى خۆم ئه ت شارم

 

کلوب دات کام
کلیه محتوای این سایت توسط کاربران درج شده است و کلوب دات کام هیچ مسئولیتی نسبت به آن ها ندارد.